هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانی كرد

فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانی كرد

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: لەبەر ئەوەی ئەو بڕگەو بابەتانەی خراونەتە ناوكاری پەرلەمانەوە، بابەت و بڕگەی زۆر لەوە گرنگتر هەیە كە پەیوەندیان بە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانەوە هەیە كە گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بۆیە بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانمان كرد.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕاگەیاند: لەئێستادا چەندین قەیرانی كەڵەكەبوو لەهەرێمی كوردستان هەیە وەك بەردەوامی پاشەكەوتی موچە و سنور بەزاندنی خاكی هەرێم و گلدانەوەی ئاو وە زۆربونی دیاریدەكانی خۆكوشتن و تەواوبونی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو بابەتە گرنگانەی بە هەند وەرنەگرتووە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: تاوەكو ئێستا پەرلەمانی كوردستان نازانێت كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەكان لە هەرێم و تاچەند ڕێگەی لە ئەنجامنەدانی ساختەكاری گرتووە.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی ووتیشی: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڵێنیدا لەكردنەوەی خولی نوێی بەهارەدا پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە بخاتە ناو بەرنامەی كراوە و گفتوۆگۆی لەسەر بكەین، بەڵام بە داخەوە ئەو پرۆژە یاسایەش نەخراوەتە ناو كاری بەرنامەی دانیشتنەكەوە.