
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كات پێش جه‌ژن موچه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ دابه‌شبكرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: حکومەت بە پێى ویستی خۆی یاسا و بڕیارەکان جێبەجێ دەکات نەک بە پێی سەروەری یاسا.
ئەندازیار به‌ھزاد زێباری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به كوردیوی راگه‌یاند: پێویستە حکومەتی ھەرێم ھەردوو بڕیاری ژمارە 18و ژمارە 19 لە بەرواری 23/7/2014 ی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ بکات کە تایبەتن بە پێدانی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەی قارەمان و ھێزەکانی ناوخۆی ماندونەناس ، کە دەبوایە یەکەم و دووەم وه‌زارەت بونایە بۆ وەرگرتنی مووچە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بەداخەوە حکومەت بە پێى ویستی خۆی یاسا و بڕیارەکان جێبەجێ دەکات نەک بە پێی سەروەری یاسا.
ناوبراو وتیشى: ھەر وەک چۆن یاسایی چاکسازیش كراوه‌ته بیانو بۆ نەھێڵانی پاشەکەوتی مووچە لە کاتێکدا ھەمومان دەزانین حکومەت خۆی دەتوانیت زیاتر لە سه‌دا 90 ى ئه‌م پروژە یاسایە جێبەجێ بكات.
ده‌قى بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه ببینه: