هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: هەرێم دەتوانێت چوار بەرمیل نەوت بۆماڵان دابین بكات، بەڵام نایكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو: هەرێم دەتوانێت چوار بەرمیل نەوت بۆماڵان دابین بكات، بەڵام نایكات

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان داتوانێت بۆ هەر خێزانێك بڕی چوار بەرمیل نەوتی سپی دابین بكات بۆیە داوا دەكەین بەزوترین كات نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكات.

 

بەهزاد زێباری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو یاداشتنامەیەكمان سەبارەت بە دابینكردن و دابەشكردنی سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە و داوامان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بیگەیەنێتە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

بەهزاد زێباری ووتیشی: نابێت چاوەرێی بەغدا بین نەوتی سپی بۆمان بنێریت بەڵكو پێویستە حكومەتی ھەرێم خوی دابین بكات و بە پێ بەدواداچوونیكمان بۆ بەرهەمهینانی نەوتی سپی سالانە حكومەت نزیكەی پێنج مەلیون بەرمیلی 200لیتری بەرهەم دێنیت، ئەمەش بەشی چوار بەرمیل نەوت دەكەت بۆ ھەر خێزانێك ، چونكە ڕوژانە 120 بۆ 160 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەریمی كوردستان دەپاڵێویت.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەر بەرمیلێك نەوتی خاو 159لیترە و رێژەی كیروسین (نەوتی سپی) نزیكەی لە 11% پاڵاوتنی نەوتی خاودایە بۆیە سالانە پێنج ملیون بەرمیلی 200 لیتری لە پاڵاوتنی ناوخودا بەرهەم دێت و ئەگەر هەر سەرە خێزانێك یەك بەرمیل پێ بدرێت كە هەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆنێك و 200 هەزار خێزانە ئەوا سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی سپی دەمێنێتەوە .

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان جەختی دەكاتەوە كە پێویستە حكومەت بە زوترین كات نەوتی سپی بە سەر هاولاتیان دا دابەش بكات چوونكە زستانی ئەم ساڵ زور سەخت و ساردە ورێژەی هەژاری بەرزبوەتەوە.