سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لهشاری بهغدا پێشوازی دهكات له بەرپرسی بەشی سیاسی سەفارەتی بەریتانیا و لهدیدارهكهدا باسی رەوشی عیراق و کوردستان و پرسی ریفراندۆم کرا.
رۆژی 19-9-2017 د موسەننا ئەمین سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو ڤیکتوریا دینی بەرپرسی بەشی سیاسی سەفارەتی بەریتانیا، لە زیاتر لە سەعاتێکدا باسی رەوشی عیراق و کوردستان و پرسی ریفراندۆم کرا.
د موسەننا جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی گەلی کوردستان زیاتر لە سەدەیەکە دژ بە ویست و ئیرادەی خۆی بندەست کراوەو پاشتر بیرەوەری سەختی هەیە لەگەڵ ستەم و جینوساید و جەنگ ونکولی لە ماف و شوناس، ئێستاش دوای ئەزمونێکی درێژ وتاڵ لە گەڵ حکومەتەکانی عیراق بڕیاری ریفراندۆمی داوە، بەدەر لە هەر سەرنجێکی ئەورپا و ئەمریکا لەسەر کات و ریکاری پێویستە کۆمەڵگای نێو دەولەتی بە ئەرکی خۆی هەستیت و گەلی ئێمە بپارێزێ و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە ڕێکخستنەوە و میانجیگەری، ئەگەر کاتەکەی گونجاو نابینێت با نەخشە ڕێگایەکی رون و بەکاتی دیاریکراو بە گەرەنتی نێو دەوڵەتی وئەنجومەنی ئاسایش بداتە کورد بە دڵنیاییەوە کورد ئامادە ئەبێت ریفراندوم دوابخات.
ئاماژهی بهوهش كردووه : حکومەت و ئەزمونی نوێی عێراق شکستیخواردوە و سیستمی تایفی و گەندەڵ و پاکتاوی رەگەزی و بەسەربازگە کردنی کۆمەڵگا ناتوانی پێکهاتەکانی لە خۆ بگرێت ، بە پێی دەستوری عیراق تەنها زەمانەتی یەکپارچەیی خاکی عێراق جێبەجێکردنی دەستورە کە دەیان مادەی پێشێلکراوە.