شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی شیوعی ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و حیزبه ده‌كات.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 1-7-2017 شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له مامۆستا فه‌رهاد مه‌لا صالح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و مامۆستا كه‌ژاڵ هادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا عه‌لی گرده‌سۆری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و مامۆستا فرحان ئه‌سعه‌د ئه‌ندامی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان سه‌ردانی حیزبی شیوعی كوردستانیان كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌یان.
شاندی یه‌كگرتوو وێرای پیرۆزبایی باسی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه كرا‌و هیوای چاككردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا شاندی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی شیوعیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئاشته‌وایی و یه‌كریزی نێوماڵی كوردستانی و پێداگرتن له‌په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه.