یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆرستیه‌كه‌ی مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی و باڵاخانه‌ی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێران له تاران ده‌كات .
ده‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 7/6/2017 گوێ بیستی په‌لامارێكی تیرۆریستی بووین بۆ سه‌ر مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی و باڵاخانه‌ی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێران له تاران .
ئێمه له كاتێكدا هاوغه‌می خۆمان و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری ئیسلامی ئێران و كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كه‌ین و داوای به‌هه‌شتی به‌رین بۆ شه‌هیدان و شیفای برینداران له خودا ده‌كه‌ین .
به توندی ئه‌م كاره تیرۆرستیه مه‌حكوم ئه‌كه‌ین و به‌كارێكی نه‌زۆكی ئه‌زانین كه ناتوانێ ئیراده‌ی گه‌لی ئێران بشكێنێ و چۆكیان پێدابدا ..
ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
7/6/2017 هه‌ولێر