روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت له ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 6/6/2017.
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی و ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به لێدوانێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌رێم و روسیا، كه به‌داخه‌وه په‌نای برد بۆ به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه‌و گوزارشتی نه‌شیاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رامبه‌ر لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت.
ئێمه وه‌ك لایه‌نێكی به‌شدار له حكومه‌ت بۆ هه‌موولایه‌كی رایده‌گه‌یه‌نێنین كه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین تێبینی و راوبۆچوونمان هه‌بێ له‌سه‌ر كۆی سیاسه‌تی حكومه‌ت به‌گشتی و بڕیاره گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان به‌تایبه‌تی، چونكه شه‌راكه‌ت له حكومه‌تی ئیئتلافی ئه‌وه ده‌خوازێت.
د. هادی عه‌لی
وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
7/6/2017