هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وه‌فدێكی یه‌كگرتوو سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات

وه‌فدێكی یه‌كگرتوو سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات
وه‌فدێكی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندن سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات .
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2017/6/1 وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و فرهاد ملا ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و صلاح الدين بابكر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و مغدید صديق و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان و غازی علی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەکگرتوو سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد لەشەری هەولێر لەلایەن بەڕێزان رزگار علی و سعدی پیرە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کران.
وه‌فدی ناوبراو پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانیان له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردو  هیوایان خواست په‌یوه‌ندیه‌كیانی نێوانیان له‌وپه‌ری باشیدابێت .