هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

بەیاننامەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامیەوە لەبارەی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا

بەیاننامەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامیەوە لەبارەی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا

 

 

لەبارەی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر شنگال یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: بە نیگەرانیەكی زۆرەوە دەڕوانینە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی شەنگال‌و دەوروبەری‌و هەر گرژی‌و ئاڵۆزیەك كە بەو هۆیەوە ڕووبكاتە باشووری كوردستان .

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەبەوە دەكات: ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە نیگەرانیەكی زۆرەوە دەڕوانینە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی شەنگال‌و دەوروبەری‌و هەر گرژی‌و ئاڵۆزیەك كە بەو هۆیەوە ڕووبكاتە باشووری كوردستان .

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگەیاند: داواكارین هەرچی زووترە ئەو بۆردومانكردنانە ڕابوەستێ بۆ ئەوەی دوای كۆتایهاتنی نەهامەتیەكانی شەڕی داعش، ناوچەكە لە هەر شەڕو پێكدادانێكی تر بپارێزرێت‌و كەش‌و هەوای گونجاو پڕەخسێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان‌و ئاوادانكردنەوەی ناوچەكە .