هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو جەختی كردەوە لەسەر هاوتەریب بون و پێكەوە كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا بۆ دیاری كردنی پرسی سەربەخۆیی.

 

ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

ئەمرۆ سێ شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەسەرپەرشتی مامۆستا سەعید عەلی عەبۆ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەئامادەبونی بەرێزان مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا حەسەن شەمێرانی سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەكان.

سەرەتا بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەكەو هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشەی بژێوی هاونیشتمانیان و ئەنجامدانی چاكسازی و ریفراندۆم پێكەوەو كاركردن بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی و ناوخۆییەكەی هەرێمی كوردستان .

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو جەختی كردەوە لەسەر هاوتەریب بون و پێكەوە كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا بۆ دیاری كردنی پرسی سەربەخۆیی، هەروەها بەپێویستی زانی كۆمیتەیەك پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە سیاسی و یاسایی و داراییەكان شانبەشانی كۆمیتەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا بۆ ئەوەی بە نێوماڵێكی رێكخراوەوە بەرەو رووی ریفراندۆم ببینەوە ..

ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
18-4-2017