هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی راوێژكارانی ئەمینداری گشتی سەردانی د. موحسین عەبدولحەمیدیان كرد

وەفدێكی راوێژكارانی ئەمینداری گشتی سەردانی د. موحسین عەبدولحەمیدیان كرد

 

 

ئەمرۆ پێنج شەممە وەفدی راوێژكارانی ئەمینداری گشتی بۆ كاروباری خوشكان كە پێكهاتبوو لە (شەمسە ئەحمەد) و (هاوراز شێخ ئەحمەد) سەردانی بیرمەندی ئیسلامی پرۆفیسۆر (د. موحسین عەبدولحمید) یان كرد. 

لە میانەی سەردان و دیدارەكەدا گفتوگۆو راوێژو دیالۆگ لەمەڕ پرسی ئافرەت لە دیدی ئیسلام و ئافرەت و كاری سیاسی و چەند پرسێكی گرنگی پێویستی رۆژگار لە پرسی ئافرەت كرا.

هەر لەدرێژەی گفتوگۆكەدا (د. موحسین عەبدولحەمید) هیوادار بوو راوێژكارانی ئەمینداری گشتی لەبواری خوشكان كار لەسەر عەرزكردن و بەیانكردنی بابەتە گرنگ و هەستیارە فیقهی و فیكرییەكانی پەیوەست بە ئافرەت بكەن و هەوڵی جدی بدەن لەسەر گەیاندنی حەقیقەتە گەوهەرییەكانی دیدو مەكانەتی ئافرەت لە ئیسلام لەرێگەی كارە رێكخراوەییەكانی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.

لەكۆتاییدا (د. موحسین) گرنگیدانی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی بە پایەی ئافرەت و پرسی ئافرەت لەنێو كۆمەڵگە بەگشتی و یەكگرتووی ئیسلامی بەتایبەت بەرزنرخاندو بەئەهەمیتەوە باس كرا.