هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو ى ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ـ ئەنەکەسە ـ کرد

یەکگرتوو ى ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ـ ئەنەکەسە ـ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2017/3/7 بەڕێزان م. خلیل ابراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێ بەجێ کردن و بەرێز د. صلاح الدين بابكر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرێزان (شێرزاد مامەو عادل عبيد) کارگێڕانی دەزگای پەیوەندیەکان . پێشوازیان کرد لە وەفدێکی لێژنەی علاقاتى نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لەسوریا (ئەنەکەسە) پیک هاتبوو لەبەرێزان خالد على المسؤول الدورى للممثليه لەگەڵ بەڕێزان (نواف رشيد و بهجت بشير و ئازاد برهو) لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر دۆخی کورد لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئێستای جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد بە ستیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بکات و بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرجەستەی بکات ..

هەروەها تیشک خرایە سەر دوا گۆڕانکاریەکانی رۆژ ئاوای کوردستان و تەئکید لەوە کرایەوە پێویستە ناکۆکیەکان وەلا بنرێن و هەرچی هەوڵ و هێزوو کۆشش هەیە بۆ گەیشتنی گەلی کورد بخرێتە گەڕ و چیتر لایەنە کوردیەکان خەریکی ململانێی ناوەخۆیی نەبن .. لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا