هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

لە ساڵیادی ڕاپەریندا یەكگرتووی ئیسلامی بۆ حكومەت و لایەنەكان سێ خاڵ دەخاتەڕوو

لە ساڵیادی ڕاپەریندا یەكگرتووی ئیسلامی بۆ حكومەت و لایەنەكان سێ خاڵ دەخاتەڕوو

لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی هاوڵاتیانی هەرێمی كورستاندا و لە سەرەتای بەهاری ئادار و ئازادیدا، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سێ خاڵ دەخاتەڕوو كە لەیادنەكردنی ئەزمونی راپەرین و خواستەكانی گەلی كورد لە ئازادی و سەروەریی یاسا و چەسپاندنی پرنسیب و بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ و ڕاگەیاندنی ئاشتەواییەكی هەقیقی لەلایەن لایەنە ناكۆكەكان و هەڵوەشاندنەوەی بریار و سیستەمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە .

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەریندا سێ خاڵی خستۆتەڕوو كە بریتین لە: "پێویستە دەسەڵاتداران و حوكمرانانی هەرێمی كوردستان ئەزمونی راپەرین و خواستەكانی گەلی كورد لە ئازادی و سەروەریی یاسا و چەسپاندنی پرنسیب و بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ لە یاد نەكەن، و رێگە نەدەن ئەزمونی گەلەكەمان لە حوكمرانی خۆماڵیدا عەیبدار و لەكەدار ببێت" .

هەروەها هاتووە: "هەرچی زووە لایەنە ناكۆكەكان ئاشتەواییەكی حەقیقی رابگەیەنن و چارەسەركردنی بارودۆخی چەقبەستوی سیاسی،بكەنە دیاری بەهارانە و راپەرین بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بە دوبارە وەگەرخستنەوەی پەرلەمان و كاراكردنەوەی حكومەت و دەزگا قەزائی و فەرمیەكانی هەرێمی كوردستان" .

خاڵی سێیەمی داواكاریەكانی یەكگرتوودا بریتیە لە: حكومەتی هەرێم بریار و سیستەمی پاشەكەوتی موچە هەڵبوەشێنێتەوە و قەرەبوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، بە تایبەت پاش بەرزبونەوەی داهاتی دارایی حكومەتی هەرێم.

 

دەقی بەیاننامەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا:

لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی هاوڵاتیانی هەرێمی كورستاندا و لە سەرەتای بەهاری ئادار و ئازادیدا، پیرۆزبایی لە گەلەكەمان دەكەین و ئومێد دەكەین مانا حەقیقیەكانی ڕاپەرین لە ئازادی و دادپەروەریی و یاسا سەروەریی ببنە سیمای حوكمرانی لە هەرێمی كوردستاندا.

ڕاپەرینی گەلی كورد لە بەهاری 1991 دا وەڵامدانەوەیەكی ڕاستگۆیانە و خۆرسكانە بوو بۆ ستەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، كە بە زمانی هێز و تۆقاندن بۆ ماوەی چەندین ساڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دەچەوساندنەوە، بەو ڕاپەرینە هاوڵاتیان و هێزە سیاسیەكان سەلماندیان كە بە هێز و بازوی خۆیان دەتوانن ڕوبەروی ستەمكاریی ببنەوە و سنورێكیان بۆ داپڵۆساندن و دیكتاتۆریەت دانا.

ئەمرۆ لە سایەی بەرخودان و خەباتی راپەریندا و ئەگەرچی هێشتا تەواوی ئامانجەكانی راپەرین نەهاتونەتە دی،بەڵام كورد خاوەنی دام و دەزگای حكومرانی و بەرێوەبردنی خۆیەتی و پێگەی كورد لەسەر ئاستی ناوچەكە خوێندنەوەی تایبەتی بۆ دەكرێت، هەرێمی كوردستان قۆناغی ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی داگیركەرانەی تێپەراندوە و چاوی لە داهاتویەكی گەشترە.

لە ساڵیادی ڕاپەریندا ئێمە وەك یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان جەخت لەسەر ئەم چەند خاڵە دەكەینەوە:

یەكەم: پێویستە دەسەڵاتداران و حوكمرانانی هەرێمی كوردستان ئەزمونی راپەرین و خواستەكانی گەلی كورد لە ئازادی و سەروەریی یاسا و چەسپاندنی پرنسیب و بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ لە یاد نەكەن، و رێگە نەدەن ئەزمونی گەلەكەمان لە حوكمرانی خۆماڵیدا عەیبدار و لەكەدار ببێت.

دووەم: هەرچی زووە لایەنە ناكۆكەكان ئاشتەواییەكی حەقیقی رابگەیەنن و چارەسەركردنی بارودۆخی چەقبەستوی سیاسی،بكەنە دیاری بەهارانە و راپەرین بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بە دوبارە وەگەرخستنەوەی پەرلەمان و كاراكردنەوەی حكومەت و دەزگا قەزائی و فەرمیەكانی هەرێمی كوردستان.

سێهەم: حكومەتی هەرێم بریار و سیستەمی پاشەكەوتی موچە هەڵبوەشێنێتەوە و قەرەبوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، بە تایبەت پاش بەرزبونەوەی داهاتی دارایی حكومەتی هەرێم.


دوبارە پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین، درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازی گەلی كورد و رێز و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كە پارێزگاری لە خاك و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەن .

ئەنجومەنی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستـان