هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو لەبارەی شەڕی یەبەشەو پێشمەرگە : بەهیچ شێوەیەك نابێت پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز ببرێت

یەكگرتوو لەبارەی شەڕی یەبەشەو پێشمەرگە : بەهیچ شێوەیەك نابێت پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز ببرێت

 

 

لەبارەی شەڕی ئەمڕۆی نێوان چەكدارەكانی یەبەشەو هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری شارەدێی شەنگال، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوەو نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردۆتەوە لەبارەی شەڕی ئەمڕۆی نێوان یەبەشەو پێشمەرگە تێیدا هاتووە.

ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، لەم هەل و مەرجە ناسك و هەستیارەدا كە گەلەكەمان و ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت لەهەر كاتێكی تر زیاتر گەلەكەمان پێویستی بەیەك ڕیزی و ئاشتەوایی نێوخۆیی هەیە، بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە ناكۆكییە ناوخۆییەكان بەهیچ شێوەیەك نابێت پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز ببرێت كە دەبێتە هۆی دەست تێوەردان و ئاڵۆزبوونی دۆخەكە، لەم سۆنگەیەوە بۆیە ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەو شەڕو پێكدادانەی لەسنووری شەنگال لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو یەبەشە روویداوە، داواكارین هەرچی زووە شەڕەكە ڕابوەستێت و دۆخەكە هێور بكرێتەوەو هەر ناكۆكییەكیش هەبێت بەڕێگەی دیالۆگ یەكلایی بكرێتەوە.

ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

3/3/2017