به‌رپرسی مه‌له‌فی سیاسی له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات هه‌ردولا هیوایان خواست هه‌رچی زووه ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه به‌گه‌رێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان كۆتاییان بێت .
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 15-2-2017 به‌رپرسی مه‌له‌فی سیاسی له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردوو له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌میر سه‌لیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و هیوا حامد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیه‌وه پێشوازی لێكرا .
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دواپێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كران و هه‌ردولا هیوایان خواست هه‌رچی زووه ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه به‌گه‌رێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان كۆتاییان بێت .
هه‌روه‌ها هه‌ردولا یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد‌و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمیان به‌پێویست زانی ،له‌و پێناوه‌شدا پێویسته هه‌مولایه‌ك هه‌وڵی ئیجابی خۆیان بده‌ن و كار بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانیان گرتووه .