هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: سەلەفیەكان لای ئێمە برای ئیمانیمانن، بەڵام معصوم نین

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: سەلەفیەكان لای ئێمە برای ئیمانیمانن، بەڵام معصوم نین

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: حەیفە لەم گۆشە خەمناك و كەنارەی دنیادا ئەهلی ئیمان و ئیسلام بەربینە برینداركردنی یەكتر لەكاتێكدا لەوپەڕی دنیاوە دوژمنایەتی قورئان گەیشتوەتە ئەو ئاستەی لەسوید بەبەر چاوی جیهانەوە سوكایەتی بە قورئانی پیرۆز ئەكرێت و بێشەرمانە ئەسوتێنرێت، هەرئەوە كافیە بۆ دەرخستنی هەڵەی ئەم ململانێیەو زەرورەتی یەكڕیزی موسڵمانان.

دەقی ڕونكردنەوەكە:


ڕونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی لە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە

بسم الله الرحمن الرحیم
قال تعالی: ( إنما المۆمنون إخوە ) الحجرات/10

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان شانازی بەوە دەكەین كە هەمیشە باوەڕمان بە فرەیی هزری وسیاسی هەبووە و هەیە لەسەر ئاستی تاكەكەسی وجەماعات وخۆمان بەدوور ئەگرین لە هەر جۆرە ئیتهامكردن و وتعمیمكردنێك یان خوێندنەوەی نییەتی خەڵك ،
بە پێویستی دەزانین سەبارەت بە نامەی دەستەیەك لە برایانی سەلەفی كە بۆمان هاتووە ئەمەی خوارەوە رابگەیەنین :
• بەڕێز (ئەبوبەكر كاروانی) هیچ پێگەیەكی قیادی لە حزبدا نیە و تەنها گوزارشت لەڕای خۆی ئەكات .
• سەلەفیەكان لای ئێمە برای ئیمانیمانن بەڵام معصوم نین ومانع نیە بەئادابی برایانە ڕەخنە لە فكرو گلەیی لەئەدائیان بگرین .
• لەم بۆنەدا بەدەرفەتی ئەزانین كە گلەیی لەو تەشهیرو ناوزڕاندن و سوكایەتیانه بكەین كەهەندێ براتان ئەنجامی ئەدەن دەرهەق بە ئیمامەگەورەكانی موسڵمانان .
• لە بەرانبەردا گلەییمان هەیە لەوبەڕێزانەی بەناوی بەرگری لە ئیمامە گەورەكانمان پەنا ئەبەن بۆ تۆمەت و تەشهیر وتەعمیم .
لەكۆتاییدا حەیفە لەم گۆشە خەمناك و كەنارەی دنیادا ئەهلی ئیمان و ئیسلام بەربینە برینداركردنی یەكتر لەكاتێكدا لەوپەڕی دنیاوە دوژمنایەتی قورئان گەیشتوەتە ئەو ئاستەی لەسوید بەبەر چاوی جیهانەوە سوكایەتی بە قورئانی پیرۆز ئەكرێت و بێشەرمانە ئەسوتێنرێت، هەرئەوە كافیە بۆ دەرخستنی هەڵەی ئەم ململانێیەو زەرورەتی یەكڕیزی موسڵمانان.

‎ لەكۆتاییدا سوپاسی هەستی بەرپرسیاریەتیتان ئەكەین، وە جەخت ئەكەینەوە لەستراتیژیەتی یەكگرتوو لە بانگەشە بۆ پێكەوە ژیان و ڕیشەكەنكردنی یەكتر شكاندن و چاندنی كەراهیەت

ئەنجومەنی جێبەجێكردن
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
30/6/2023