هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی سوریا سه‌ردانی یه‌كگرتوو ده‌كات

شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی سوریا سه‌ردانی یه‌كگرتوو ده‌كات

ئەمڕۆ 24/6/2023 وەفدێکی یەکگرتوو کە پێکهاتبوو لە بەرێز مامۆستا خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی اسلامی کوردستان وە بەرێز دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکانی یەکگرتوووە بەرێز عادل عوبێد کارگێری دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە شاندێکی بالای پارتی چاکسازی سوریا کە پێکهاتبوو لەبەرێزان سیدا فیصل سەرۆکی شاندو سید ایان وائل عمرو دکتۆر عبدالوهاب ئەندامانی شاندەکە

لەسەردانەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکان و دوایین گۆرانکاریەکانی هەردو پارچەی کوردستان کرا وە کاریگەری ئەو گۆرانکاریانە لەسەر هەرێم و رۆژئاواو کورد بەگشتی و چۆنیەتی مامەلەکردن و روو بەرو بونەوە کرا

وە شاندی یەکگرتوو هیوای چارەسەری زووی گرفتەکانی بەردەم پێشوەچوونی بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان خواست

لەکۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و ئالوگۆرکردنی بیرو را لەسەر ئەرک و پێداویستیەکانی ئەم قۆناغەو کارکردن لە پێناوی ئاشتی و ئارامی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان