هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی یەكگرتوو سەردانی كونسوڵخانەی بەریتانیایان كرد

شاندێكی یەكگرتوو سەردانی كونسوڵخانەی بەریتانیایان كرد

ئەمڕۆ 21 / 6 / 2023 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو بەسەرۆکایەتی بەڕیز د.محمد هاودیانی و بەیاوەری بەڕێزان ساکینە شێخانی وعبدالعزیز هەرکی کۆبونەوە لەگەل جێگری كونسوڵی گشتی بەریتانیا خاتوو کاسرین شاو.

لەكۆبونەوەكەدا هەردولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وعێراقیان کرد ولەم بارەوە دیدوبۆچونیان ئاڵوگۆڕ کرد.

شایانی باسە دوای ئەوەی وەفدی یەکگرتو باسی هەڵوێست وچالاکی وکاری سیاسی یەکگرتوو وڕۆلی سیاسیانە ومیانەڕەویانەی خستەڕوو لەبوارەجیاوازەکاندا، جێگری كونسوڵ زۆر خۆشحاڵ بوو بەم کاروچالاکی وسیاسەتی یەکگرتوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبونی ئەم چاوپێکەوتنانە بۆ خزمەتی پڕۆسەی دیموکراسی وگەشەسەندنی هەرێمی کوردستان.