هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات

یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات

ئەمرۆ ۳/٥/۲٠۲۳ وەفدێكی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان دکتۆر محمد هاودیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و غازی علی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی دووی هەولێر و ساکینە شێخانی و محمد دارەتویی و عادل عوبێد کارگێرانی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان دکتۆر مجید حمدامین ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی سێی هەولێری یەکێتی و عبدالقادر هەرکی لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی مەلبەندی سێ و دکتۆر نیازی هەورامانی و دارا عوسمان ئەندامانی بەشی پەیوەندیەکانی مەلبەندی سێ.

لەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی دواین گۆرانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و ناوچەکەیان کرد ،دکتۆر محمد هاودیانی جەختی کردەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای خزمەتکردن بە هاولاتیان کێبرکێ سیاسیەکان بکرێن و کێشەکان بە گفتوگۆو لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن،وەیەکگرتوو لەگەڵ هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیداو وەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاسایی بوو .

وەفدی یەکێتی نیشتیمانی سوپاسی پێشوازی و بەدەمەوە چونی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و یەکگروویان هەمیشە. بە دەرچەی چارەسەری گیروفتەکان زانیوە.

لەکۆتاییدا هەردوولا خوازیار بوون کە بەردەوامی بە پەیوەندیەکانیان بدەن بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و مافەکانی خەلکی کوردستان .