هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی مامۆستا ئایینیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نێت خوێنی مامۆستا وشیار وشك نەبوە مامۆستایەکی تری ئاینی تیرۆر ئەکرێ داواش له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات تاوانباران به‌سزای خۆیان به‌گه‌یه‌نن .

 

ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتوو

بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان

مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا

بەداخەوە جارێکی تر هەواڵی تیرۆرکردنی مامۆستایەکی ئاینی شاری هەولێرمان بیست، لە کاتێکدا چاوەڕوانی ئەوە بوین بکوژانی مامۆستا وشیار بە سزا بگەن، کەچی خوێنی مامۆستا وشیار وشك نەبوە مامۆستایەکی تری ئاینی تیرۆر ئەکرێ، ئێمە لە ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتوو ئەم کارە قێزەونە ریسوا و شەرمەزار ئەکەین وە داواکارین دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان تاوانباران بە سزای خۆیان بگەینن و بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن بۆ دەسگیرکردنی تاوانباران و بە زوترین کات بە سزای خۆیان بگەینن رێگری بکەن لەو دەستە رەشانەی کە ئەگاتە میحراب و مامۆستایانی ئاینی و رۆژنامەنوسان..

خوای گەورە مامۆستا محمود بەپلەی شەهید وەربگرێ و جێگای بەهەشت بێ و سەبوری کەس و کاری بداتەوە.

ئەنجومەنی بانگەوازی یەکگرتوو

١/٢/٢٠١٧