كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 26/1/2017 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو و به ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
سه‌ره‌تا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو شیكارێكی وردی بۆ بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كرد و ده‌رهاویشته و لێكه‌وته‌و ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه بۆ ئاماده‌بووان خسته روو. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵێك رێنمایی و دیسپلینی بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنی گوتار و هه‌ڵوێست و جوڵه‌ی له‌مه‌ولای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو كرد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیات و پێشهاته‌كان و پێشوازی ده‌رفه‌ته‌كان..
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئیسلامی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئیسلامیه‌كان له پێناو خزمه‌تكردنه به سه‌قامگیری سیاسی هه‌رێمی كوردستان و چاكسازیكردن له ئه‌زموونی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان و هێنانه‌دی خه‌ونه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و چاككردنی بژێوی و گوزه‌رانی هاوڵاتیان .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی جه‌ختی كرده‌وه كه ئیسلامیه‌كانی كوردستان له پێناو هێنانه‌دی گوتارێكی ئیسلامی هاوسه‌نگ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بیری توندره‌وی و تیرۆر و جێگیركردن و چه‌سپاندنی قه‌باره و قورسایی ئیسلامخوازان له ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌م هه‌نگاوه هه‌ڵساون .
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه سیاسیه‌كه و تێپه‌راندنی قۆناغه‌كه و گه‌یشتن به ئاشته‌وایی نیشتمانی و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی دوای رزگار كردنی موسڵ ، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی گوتارێكی هاوبه‌شی كوردستانی له‌مه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی و خۆدوورگرتن له لێكترازانی نێوماڵی كوردی، كۆبوونه‌وه هیوای خواست ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گه‌یشتن به مافی ره‌وای سه‌ربه‌خۆیی.
له‌مه‌ركێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان و قه‌یرانی دارایی كۆبوونه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی كردوو و نیگه‌رانی قووڵی ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژه كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه خۆران و هاوڵاتیان و داوای كرد هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بریاری پاشه‌كه‌وتی موچه بهێنێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی پلاندانان راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پلاندانان بۆ هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خوێنده‌وه و پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان و دامه‌زراوه‌كان پلانه چوارساڵیه‌كه‌ی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی چروپری له‌سه‌ركرا و دواتر به‌ده‌نگی هه‌موان په‌سه‌ند كرا.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵێك راسپارده و رێنمایی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن و دامه‌زراوه و ده‌زگا و مه‌ڵبه‌نده‌كان كرد بۆ چۆنیه‌تی خستنه بواری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان.