
ئەمرۆ یەک شەممە 8/1/2023 شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان؛ سەیدا خلیل بەرپرسی ئەنجومەنی حکومەت ونوێنەران و د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەویەندیەکان، عادل عوبید و ساکینە شێخانی، محمد دارەتویی کارگێرانی دەزگا پێشوازیان کرد لە وەفدێكی پارتی دیموکراتی کوردستان سوریا (الپارتی)کەپێک هاتبوون لەبەرێزان عثمان مناف ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دلكەش بشیر و مزگین عمشو و عادل سلیمان دانی فرمان کارگێرانی پەیوەندیەکان.
لەكۆبونەوەكەدا باس لەپەیوندیەکانی نێوان هەردولا و بارودۆخی رۆژئاوا کرا، وەفدی میوان تەکیدیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوو رۆڵی ئەرێنی بگێرێت لە گۆرەپانی سیاسی رۆژئاوا.
یەکگرتوو جەختی لەوە کردە کە پێکەوە ژیانی سیاسی و گفتوگۆی بەردەوام رێگە چارەسەرکردنی کێشەکانن، پێویستە پەیوەندیەکان خاڵە هاوبەشەکان بکەنە بنەمای لەیەک تێگەیشتن، بۆ بەردەوام وبەهێزکرنی پەیوەندیەکان.