هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە لەشاندێکی رەوتی حیکمە دەكات

دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە لەشاندێکی رەوتی حیکمە دەكات
دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازی لە لەشاندێکی رەوتی حیکمە دەكات.
 
لەمبارەیەوە ئەمرۆ پێنجشەممە 22/12/2022 دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو م. عادل عوبیدو م. محمد دارەتویی کارگێرانی دەزگا پێشوازیان کرد لەشاندێکی رەوتی حیکمە کەپێک هاتبوون لەبەرێزان عبداللە زوبەیدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەباح ساڵحی بەرپرسی نوسینگەی کوردستان و شاندی یاوەریان.
 
لەدیدارەكە باس لەپەیوندیەکانی نێوان هەردولا و بارودۆخی هەرێم وبەغداد کرا، وەفدی میوان تەکیدیان لەرۆڵی ئەرێنی یەکگرتوو کرد لە گۆرەپانی سیاسی عێراق وهەرێم، جەخت لەوە کرایەوە کە پێکەوە ژیانی سیاسی و گفتوگۆی بەردەوام رێگە چارەسەرکردنی کێشەکانن، پێویستە پەیوەندیەکان خاڵە هاوبەشەکان بکەنە بنەمای لەیەک تێگەیشتن، بۆ بەردەوام وبەهێزکرنی پەیوەندیەکان.