
بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی کونسلخانەی ئێران دەکات.
ئەمڕۆ6/نۆڤەمبەر/ 2022- بەڕێز د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو بەیاوەری کارگێڕانی دەزگا پێشوازی کرد له بەڕێز نازمی و وەفدی یاوەری له کونسلخانەی ئێران.
لە دیدارێکدا هەردولا باسی دوایین گۆڕانکاریەکانی هەرێم و عێڕاق و ناوچەکەیان کردو لەمبارەوە دیدو بۆچونیان ئاڵوگۆڕکرد.
لەکۆتاییدا هەردولا خوازیاری ئەوەبون هەرچی زووە کێشەکانی ناوچەکە بەشێوازی حیواڕ و ئاشتیانە چارەسەربکرێت و پەیوەندی نێوان هەردولا بەردوام بێت بۆ خزمەتی میللەتی کوردستان.