ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه و ده‌لێت، ده‌یانه‌وێت به جێبه‌جێكردنی پیلانی ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و ته‌مه‌لوق و مه‌غازه‌له‌ی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ده‌ست بۆ هێڵی سووری لادانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و بێ بایه‌خكردنی ببه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
- جه‌ماوه‌ری سه‌ربڵند و ئیسلامپه‌روه‌ری كوردستان
- میراتگرانی سه‌روه‌ر ، زانایانی ئاینی مێزه‌رسپی
- دڵسۆزانی په‌روه‌رده‌ی دروست و سه‌نگه‌ردارانی پارێزه‌ری ئاینده و شوناسی میلله‌ته‌كامان
- خوشك و برایانی به‌رێز سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسایه‌كه كه بۆ گۆڕانكاری له په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرابوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسه‌كه چه‌ندین كه‌لێنی تێدایه و خاڵیكراوه‌ته‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی بونیادنه‌ر، له دوا ساته‌كانی گفتوگۆ و ده‌رده‌شه‌ی نێوه‌رۆكی ڕه‌شنووسه پێشنیازكراوه‌كه‌دا، ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه چوون، كه بوێری ئه‌وه بكرێت به ته‌واوه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی په‌راوێز بخرێت، جارێك به هێنانی زاراوه‌ی ئاینناسی و جارێك په‌روه‌رده‌ی ئاینه‌كان، بۆیه ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی هه‌موانه به جددی دژ به نییه‌ت و خواست و هه‌نگاوی دوژمنكارانی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بوه‌ستینه‌وه، كه جورئه‌ت به‌خۆی بدات هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه هه‌ڵبگرێت..
ئه‌وه‌ی به‌رچاوه خواستێكی ناڕه‌وا له ئارادایه بۆ ده‌ست بردن بۆ وێرانكردنی په‌روه‌رده‌ش، وه‌ك دواین سه‌نگه‌ری شوناس و كۆڵه‌كه‌ی ڕاگری كۆمه‌ڵگه‌مان، وه‌ك چۆن ڕۆحی نیشتیمان په‌روه‌ری و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان له ڕیشه‌وه ده‌ركێشا، ده‌یانه‌وێت به جێبه‌جێكردنی پیلانی ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و ته‌مه‌لوق و مه‌غازه‌له‌ی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ده‌ست بۆ هێڵی سووری لادانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و بێ بایه‌خكردنی ببه‌ن، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌رێكی دڵسۆز و به‌ها پارێزێكی به‌ئه‌مه‌ك و موسوڵمانێكی ئازا و دلێره، بێنه مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و به هه‌موو توانایه‌ك ڕێگری بكه‌ن له‌و پیلانه و ڕێگه نه‌درێت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی خاڵی بكرێته‌وه له ناوه‌رۆكی چ جای ئه‌وه‌ی جورئه‌تی ئه‌وه بكرێت له پرۆگرامه‌كانی خوێندن دووری بخه‌نه‌وه..
سه‌ربه‌رزی بۆ پارێزارانی شوناس و ناسنامه‌ی گه‌ل
شكست بۆ دژ به‌رانی ئاین و ناسنامه‌ی میلله‌ت
ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
27/6/2022