ئەمرۆ چوار شەممە،1/6/2022, شاندێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، کەپێک هاتبوو لەبەرێزان سەیدا خلیل ئیبراهیم کارگێری ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران وحکومەت و د. محمد قادر هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان، عادل عوبێد و محمد دارەتویی کارگێرانی پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لە شاندێکی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری.
وەفدی میوان پێک هاتبوو لەبەرێزان فەرید یعقوب و ئاودێر مربین ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نەبیل ملحەم ئەندامی سەرکردایەتی .
لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا و بارودۆخی ناوچەکە و هەابژاردنەکان و کۆتای پێکهاتەکان گفتوگۆی لەسەرکراو یەکگرتوو تاکیدی لەسەر مافی پێکهاتەکان کردەوە، خوازیاری ئەوەیە کۆتاکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و تۆماری تایبەتی خۆیان هەبێت.
هەر لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا جەختی لێکرایەوە، وەفدی میوان سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکگرتویان کرد.