هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

تۆڕی میدیایی یەکگرتوو: کوردستان پێویستی بە رۆژنامەگەری ئازاد و بەرپرس هەیە

تۆڕی میدیایی یەکگرتوو: کوردستان پێویستی بە رۆژنامەگەری ئازاد و بەرپرس هەیە

 

 

بسم الله الرحمن الرحيم

پیرۆز بێ رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری

رۆژنامەنوسانی ئازا و حەقبێژ

خەمخۆرانی وشەی ئازاد و بوێر

گەیاندنی وشەی ئازاد بەشێکی بناغەییە لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤایەتی ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤەکان بۆ ئازادی کۆشاون و بۆ وشەی ئازاد گەڕاون ، رۆژنامەگەری ، ئەو فەزا فراوانەیە کە مرۆڤ دایهێناوە بۆ دەربڕین و گەیاندنی وشەی ئازاد.

لەم بۆنە ئینسانییە جیهانییەدا جێگای خۆیەتی جارێکی تر جەخت لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری کوردستانی بکەینەوە ، خەڵکی کوردستان لەهەر گەلێک زیاتر تاڵاوی ستەم و خنکاندنی وشەیان بینیوە ،دەیان ساڵ ئازادیان خراوەتە کونجی زیندانی ئیرهابی فکری حکومەتە عەسکەرتار و شۆڤێنییەکانەوە . ڕاپەڕین ،ئەو کۆت و بەندەی شکاند و وشەی کوردی و کوردستانی ئازاد کرد .

لە سایەی حوکمڕانی کوردیدا نابێ و نارەوایە ئەو مافە بەرتەسک بکرێتەوە و ئازادی رۆژنامەگەری بخرێتەوە بەر نەشتەری ئیرهاب و تۆقاندن.

لە پێناو گەشە کردن و بەردەوامی ئازادی رۆژنامەگەری داوادەکەین رۆژنامەنوسانی بادینان و چالاکوانانی مەدەنی ئازاد بکرێن و وەک دیاری جەژنی رەمەزانی پیرۆز بگەڕێنەوە ناو خێزان و کەسوکاریان.

کوردستان پێویستی بە رۆژنامەگەری ئازاد و بەرپرس هەیە نەک زیندان و بەند کردنی وشەی بوێر .

تۆڕی میدیایی یەکگرتوو

٢٠٢٢/٥/٣