هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

سەبارەت بەکۆچی بەلێشاوی گەنجان ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵناسان و دەرونناسانی یەکگرتوو بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

سەبارەت بەکۆچی بەلێشاوی گەنجان ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵناسان و دەرونناسانی یەکگرتوو بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵناسان و دەرونناسانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بەکۆچی بەلێشاوی گەنجان بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە.

 

ئەمە دەقەكەیەتی/

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەیان نامەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵناسان و دەرون ناسانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بەکۆچی بەلێشاوی گەنجان

جەماوەی سەربەرزی کوردستان:

بەدرێژایی ساڵانی دەستەڵات داریەتی هەرێمی کوردستان شاهیدی کۆچی گەنجان بەتایبەتی و هاوڵاتیان بەگشتی بوین بەڵام لەم چەندڕۆژەی ڕابردودا شاهیدی بەلێشاوی بێ پێشینەی کۆچی ناسروشتی گەنجانین کەلەسنورەکانی بیلاڕوسیاو پۆڵۆنیا لەنێو مەرگەساتی ژیاندان خراونەتە نێو گەمەیی سیا سی وڵاتان ، ئەم کۆچە ناسروشتیە وەک بەرەنجامی شکستی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستاندا ، کۆمەڵگەی کوردستان ڕوبەڕوی جەندین کێشەی بێچارەسەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوەو جەستەی کۆمەڵگەی کوردی توشی چەندان برینی قوڵی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە و سەرەنجام ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان بەرەو ناسەقامگیری دەبات و ژیانی هەمولایەک ڕوبەڕوی مەترسی دیاردە ناباوەکانی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە ئەوکات تەواوی سیستمی سیاسی وئابوری کۆمەڵایەتی دەکەونە بەردەم مەترسی لەناوچون ، لێرەوە تەواوی دەستەڵات دارێتی هەرێم و سەرجەم هێزەسیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەناو خۆیی و نێو دەوڵەتیەکان لەمەترسی ئەم کارەستە قوڵەی کۆمەڵایەتی وتەواوی ڕەهەندەکانی ژیان ئاگادار دەکەینەوە و داوادەکەین:

1- تەواوی ئەو هۆکارو پاڵنەرانەی ئەم جۆرەکۆچە ناسروشتیە کۆتایی پێبهێنن کە بریتین لە گەندەڵی لەهەموسێکتەرەکاندا و قۆرخ کاری و ناداد پەروەری و نابەرابەری لەدابەشبونی داهات و پێگەو امتیاز و بەرپرسیارێتی وڕێگایی بەدەستهێنانی ژیانی شایستە .

2- فەراهەم کردنی هەلی کاری جۆراوجۆربۆ گەنجان ، کەبەدرێژایی حکوم ڕانی داسەڵات لەهەرێمدا ناکارامەو کەمتەرخەم بوە لەم بوارەدا و هۆکاری نائومێدکردن و بێ ئامانج کردنیانى هاوڵاتیان بەگشتى بون .

3- جێبەجێکردنی داواکاری چینی توێژەران و مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران کەبەردەوام لەسەر شەقامەکانەوە ئاڕاستەی دەستەڵاتداران دەکرێت.

4- بەزویی خستنەگەڕو فراوانکردنی پێشینەی کار و هاوسەرگیری و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبون بەشێوەی پێدانی بێبەرامبەر بۆماوەی کەمتر نەبێت لە حەوت ساڵ.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵناسان دەرون ناسانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان