
د.هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له پهیامێكیدا بەبۆنەی (٢٧)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی ڕایگهیاند:له ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
له پهیامهكهشدا ئاماژهی بهوه كردوه،لە خوای گەورە داواکارم ھەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خزمەتکردنی ئافرەتانی گەلەکەمان و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی شایستەی ئافرەتان لە گشت بوارەکانی ژیاندا و پارێزگاریکردن لە بەھا باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردستانی.