
وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان سەردانی کونسلخانەی گشتی وڵاتی چین دەكات بە مەبەستی پیرۆزبایی لە یادی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی چین ،ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا.
ئەمڕۆ 25/10/2021 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان سەردانی کونسلخانەی گشتی وڵاتی چینیان کرد بۆ پیرۆزبایی لە یادی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی چین.
وەفدی یەکگرتوو پێکهاتبولە بەڕێزد.محمد هاودیانی و بەڕێزان ساکینە شێخانی و عبدالعزیز هەرکی و محمد دارەتویی و عادل عبێد کارگێڕانی دەزگا.لەلایەن بەڕێز نی ڕوچی کونسڵی گشتی چین پێشوازیان لێکرا.
لەم کۆبونەوەیەدا وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبایی یادی 72 ساڵەی دامەزراندی چینیان پێشکەش کرد و سوپاسی وڵاتی چینی کرد لەسەر ئەم خزمەتگوزاری و هاوکاریەی پێشکەشی هەرێمی كوردستانی دەکات.
لەلای خۆیەوە بەڕێز نی ڕوچی کونسلی گشتی ولاتی چین سوپاسی وەفدی یەکگرتووی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا.
لەکۆتاییدا هەردوولا هیوای بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیەکانیان خواست بۆ بەرژەوەندی هەرێم و گەشەپێدانی زیاتر له گشت بوارەکان.