هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی هەدەپە پیرۆزبایی لەیەكگرتووی ئیسلامیى كوردستان دەكات

شاندێكی هەدەپە پیرۆزبایی لەیەكگرتووی ئیسلامیى كوردستان دەكات

دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازی دەكات لە وەفدێكی کوردستانی پارتی گەلان هەدەپە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنە گەورەکەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 17/10/2021,دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کە پێک هاتبوو لەبەرێزان د.محمد هاودیانی لێپرسراوی دەزگاو محمد دارەتویی کارگێری دەزگا پێشوازیان کرد لە وەفدێکی نوێنەرایەتی کوردستانی پارتی گەلان هەدەپە کە پێک هاتبوو لە بەرێزان ناهیدە ئیرمش و حیکمت هاتیپ و روقیە مەرجان ئەندامانی نوێنەرایەتی کوردستان.

هاوكات شاندی میوان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنە گەورەکە سەردانی یەکگرتوویان کردو، گوڵی پێرۆزباییان پێشکەشی سەرکردایەتی و لایەنگرانی یەکگرتوو کرد.

هەوەها لەدانیشتنەکە بارودۆخی دوای هەڵبژاردنەکانی ئێراق، پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا تاوتوێکرا .