هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی یەکگرتوو پێشوازی دەكات لە وەفدێكی نوێنەرایەتی هەرێمی هەدەپە

وەفدێکی یەکگرتوو پێشوازی دەكات لە وەفدێكی نوێنەرایەتی هەرێمی هەدەپە

ئەمڕۆ یەک شەممە22/8/2021 وەفدێکی یەکگرتویی ئیسلامی کوردستان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان د.محمدقادر هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان، محمددارەتویی کارگێری پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای (نوێنەرایەتی هەرێمی هەدەپە) کەپێک هاتبوو لەبەرێزان ناهیدە ئارمش حکمت هاتەب .

لەكۆبونەوەكەدا باسیان لەدواین پێشهاتەکانی کوردستان کرد ،هەردوڵا تاکیدیان لەوە کردەوە کەگرژیەکان دەبێتە هۆی نەهامەتی گەڵانی کوردستان، یەکگرتوو پێوایە دەبێ مەنتقی دیالۆگ وگفتوگۆ ئامانج و بەرنامەی هەموومان بێ .

لەلای خۆیەوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تاکیدی کردەوە کە هەردەم لەگەڵ هەموو هەوڵێکی ئاشتی وتەبایین بۆ ئەوەی کوردستان و گەڵی کوردستان دوربێ لە هەموو ناخۆشیەکان.