سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە یەكەم تاقیكردنەوەیدا نەیتوانیوە سەركەتوبێت كە ئەویش چارەسەركردنی كێشەی مووچەیە.
د.هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی توینەر نوسیویەتی:" یەكەم تاقیكردنەوە لە بەردەم كابینەی نۆیەمدا بریتیبوو لە چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران وموچەخۆران و دابشكردنی مانگانە لەكاتی خۆید".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ھەتا ئەم چركەساتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەم تاقیكردنەوەیەدا سەركەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات ..!؟.