ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كردو ڕایگەیاند: كۆمەڵی دادگەری كوردستان وەك هێزێكی كاریگەری ساحەی سیاسی كوردستان چاوەرێی لێ دەكرێت بەردەوامبێت لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و هاورێ لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و گشت هێزە خەباتگێرەكانی گۆرەپانەكە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و سەقامگیری و چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی.
دەقی پەیامەكە:
بەرێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر ـ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان
بەرێزان ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە جەنابتان و سەرجەم كادر و ئەندامی حزبەكەتان پیرۆز ئەكەین.. هیوادارین كە ساڵی داهاتووتان پڕی بێت لەدەستكەوت و سەركەوتن و بەرەو پێشچوون.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان وەك هێزێكی كاریگەری ساحەی سیاسی كوردستان چاوەرێی لێ دەكرێت بەردەوامبێت لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و هاورێ لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و گشت هێزە خەباتگێرەكانی گۆرەپانەكە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و سەقامگیری و چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی.
ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختدەكەینەوە لە گەرم و گوڕی پەیوەندی برایانەمان لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری بۆ خزمەتی گەلەكەمان و سەرخستنی پرۆژەی ئیسڵاحی و بەرهەڵستكاری ناعەدالەتی و گەندەڵی.
جارێكی تر یادی دامەزراندنی حزبەكەتان پیرۆز بێ و هەر سەركەوتووبن ..
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2021