هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی دەكات لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆران

دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی دەكات لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆران

دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی دەكات لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆران و لەكۆبونەوەیەكدا چەند پرسێك تاوتوێ كرا.

ئەمرۆ چوار شەممە رێکەوتی 10/2/2021 شاندێکی دەزگای پەیوەندیەکان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان د. محمد قادر هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان ،م.عبدالعزیز هاشم ، م عادل عوبید کارگێرانی پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بزوتنەوەی گۆران کەپێک هاتبوو لەبەرێزان ( بختیار عمر رێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان و بەرێزان جلال حمە غریب و شوان ابراهیم و نجم الدین سعید ئەندامانی ژووری پەیوەندیە سیاسیەکان.

شاندەكە وێرای پیرۆزبایی کردن و موەفەق بونیان لەیەکگرتوو بەبۆنەی ۲۷ مین سالیادی راگەیاندنی یەکگرتوو ،تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا وکێشە نیشتمانی و سیاسیەکان و هەلبژاردنەکانی عیراق و یاسای هەلبژاردنەکانیان کرد .

یەکگرتوو دووپاتی کردەوە هەمیشە لەگەڵ هەلبژاردنی پاک و بێ گەردو دور لە دەستێوەردان و تەزویر کردنن لەگەل هەمەهەنگی و لێک تێگەیشتنن.