هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و له‌ دانیشتنێكدا تیشك خرایە سەر رەوشی سیاسی و پەیوەندی نێوان هەردوولا باسی لێوه‌ كرا .

ئەمرۆ پێنج شەممە 8-12-2016  بەڕێزان د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و د. صلاح الدین بابكر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و مغدید صدیق و شیرزاد مامە ئەندامانی پەیوەندیە سیاسەیكان پێشوازیان كرد لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئیران كە پێكهاتبوون لە بەریزان د. حسێن اكبری یاریدەدەری وەزیری ئیرشادو رۆشنبیری و مورتەزا عیبادی سەركونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری.

لە دانیشتنێكدا باس لە رەوشی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و تیشك خرایە سەر بەرەو پێش بردنی ئەو بوارە لەرووی راگەیاندن بەشێوەیەكی گشتی و رەوشی سیاسی و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.