
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هه‌موولایه‌ك و جه‌ماوه‌ری كوردستان راده‌گه‌یه‌نین :-
یه‌كه‌م / له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كین كه‌چاره‌سه‌رری كێشه‌ی موچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات .
دووه‌م/ پشتیوانی ته‌واو له‌داواكاریه‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌نابردن بۆ رێوشوێنی ئه‌منی له‌و پێناوه‌دا به‌رێگا چاره نازانین .
سێیه‌م / جارێكی تر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌و دابه‌شكردنی له‌كات و واده‌ی خۆی دا و سوك كردنی باری خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی .
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3/12/2016