سه‌رله‌به‌یانى رۆژی شه‌ممه 24/10/2020 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى د. هادى عه‌لى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و د. محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى چاودێرى، ئه‌نجومه‌نى شوراى گشتى كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى گرێ دا.
له‌وته‌یه‌كدا ئه‌میندارى گشتى تیشكى خسته سهربارودۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه و جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌ركى حكومه‌ته چاكسازى ڕیشه‌یى بكات و موچه و بژێوى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
له‌ته‌وه‌رێكى تردا وێڕاى پیرۆزكردنی هاتنه‌وه‌ى مانگى مه‌ولود و له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان محه‌ممه‌د سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت، ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێسته‌ى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن بۆناشیرنكردن و لێدانى پیرۆزیه‌كانى ئاینى ئیسلام، ئه‌م هه‌وڵه‌ى به‌پوچه‌ڵ و نیشانه‌ى شكست ناساند و به‌توندى ئیدانه‌ى كرد.
له كۆتاییدا ئاماده‌بوان گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دۆخى هه‌رێم و ناوخۆى یه‌كگرتوو و بایه‌خى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه له‌ئارادایه بۆپه‌روه‌رده و ڕێكخستنه‌وه‌ى چالاكیهكان له‌بوارى چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى وپاراستنى شناسى ئه‌خلاقى میلله‌ته‌كه‌مان .