هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتووی ئیسلامی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست كرد

یەكگرتووی ئیسلامی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست كرد

 

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی 44 هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

 

 

دەقی پەیامەكە:


بەڕێز : مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بابەت : پیرۆزبایی
دوای سڵاو و ڕێزی برایانە ...
بە بۆنەی 44 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان جوانترین پیرۆزبایی لە جەنابی سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگر و دۆستانتان دەكەین .
هیوادارین ئەم یادە هەموو ساڵێك بە خۆشی بگەڕێتەوە بەسەرتاندا و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی حزبتان .
ئومێدی پێشكەوتنی بەردەوام دەخوازین بۆ پەیوەندییەكانی نێوانمان .
دووبارە پیرۆز بێت

ئەنجومەنی جێبەجێكردن
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
8/8/2020