ئەمڕۆ پێنج شەممە شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی پێشوازیان كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری سلێمانی و گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-2-2020، لەشاری سلێمانی شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندەكەی پارتی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
لەو دیدارەدا هەردولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت كرد.