هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجوومەنی سیاسی وكاروباری جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجوومەنی سیاسی وكاروباری جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی بانگخواز وكەسایەتی چالاكی شاری هەولێر دكتۆر وشیار ئیسماعیل ئەنجوومەنی سیاسی وكاروباری جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ .

بسم الله الرحمن الرحیم

(( ولاتقولوا لمن یُقتل فی الله سبیل امواتٌ بل احیا‌وٌ ولكن لاتشعرون ))

بەداخەوە شەوەی 22 لەسەر 23 ی 11 2016 دەستێكی رەشی چلكن زانا وبانگخواز وكەسایەتی چالاكی شاری هەولێر دكتۆر هوشیار ئیسماعیل ئیمام ووتار خوێنی مزگەوتی عومەر بندیان تیرۆكرد وبەپلەی شەهیدی گەیاندن ، ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای حەسرەت ونیگەرانیمان بۆ ئەم خەسارەتە گەوەریە بەتوندی ئیدانەی ئەم هەوڵە نەزۆكە وترسۆنكانە ئەكەین بۆ كپ كردنەوەی دەنگی حەق وبانگەوازی ئیسلامی كوردستان .

تیرۆكردنی ئەم زانا هەلكەوتووە لەبەردەم مالی خۆیان ولە پایتەختی هەرێمی كوردستاندا تەحدایەكی ئەمنی گەورەیە ودەبێت دەزگا ئەمنی وپولیس وپەیوەندیدارەكان بە جدی شۆێن پێ‌ی ئەم تاوانە گەوریە هەڵگرن ونەهێلین تاوانكاران بە بێ‌ تۆلە وسزا دەربازیان بێت.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خۆمان وخانەوادە وكەسوكاری شەهید وگشت زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ودۆستان وهاورێبازانی مامۆستای شەهید وسەرجەم برا وخوشكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەكەین.

كاروانی چاكسازی ومیانەرەوەی بە بەكارهێنانی تیرۆر وتوندتیژی بەرانبەری لە دژی بە تینتر ئەبێت وئاراساتە دروستەكەی خۆی درێژە پێ‌ دەدات .

هەرگیز تیرۆر وتوندتیژی ناتوانێت بە ئاراستەی هەڵەی دا بەرن وتەوژمەكەی لاوازكەن .

هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووی بە ئەركی خۆیان هەسڵن وئەم دەستە رەشە ئاشكراكەن .

 

سەربەرز بۆ حەق ویستان وچاكسازان

روو رەشی وزەلیلی بۆ تیرۆ وتیرۆیستان .

فیردەوسی ئەعلا مەنزلگای شەهیدمان بێت

یاوەری پێغمبەران وراستگۆیان وصالحان بێت لەبەهەشتی بەریندا

( وحسن اولئك رفیقا) انا لله وانا الیه راجعون

ئەنجوومەنی سیاسی وكاروباری جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

23ی 11ی 2016 هەولێر