هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی ماڵی مامۆستا عەلی دەكەن

وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی ماڵی مامۆستا عەلی دەكەن

وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مالی مامۆستا عەلی عەبدالله یان كرد كە ناوبراو هەفتەی رابردوو بەهۆی لێكچونی ناوەكەی  لەگەل كەسێكی تۆمەتبار بەكوشتن ماوەی زیاتر لەهەفتەیەك دەستگیركراو دواتر ئازاد كرا.

وەفدەكە پێكهاتبوو لە دكتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و مامۆستا عەقلیل مەلازادە بەرپرسی مەڵبەندی و سۆران و ئەندامیی سەركردایەتی و مامۆستا فەرهاد یاسین و لەلایەن خانەوادەی مامۆستا عەلیەوە پێشوازیان لێكرا.

وەفدی یەكگرتوو هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستا عەلی دوپاتكردەوەو لای خۆشیەوە مامۆستا عەلی سوپاسی بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد بۆ ئەو دلسۆزیەی بۆیان دەربری لەكاتی دەستگیركردنی.