
ئەمرۆ یەكشەممە 20-11-2016 بەسەرپەرشتی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە كۆبونەوەكەدا وێرای كاروباری ناوخۆی حیزب بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ كراو كۆبونەوە بەجدی ڕاوەستا لەسەر قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێم و لەومیانەدا پشتگیری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی بۆ نارەزایەتیە مەدەنیەكانی جەماوەر بەگشتی و داواكاریەكانی موچەخۆران و توێژی مامۆستایان بەتایبەتی دووپاتكردەوە بەهەڵوەشاندنەوەی بریاری پاشەكەوتكردن لەپێناو دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین..
بۆیە كۆبونەوە داوای كرد كەحكومەت هەرچی زووترە وەڵامێكی ئەرێنی داواكاریە ڕەواكانی مامۆستایان بداتەوە.
هەر لەو میانەیەدا كۆبونەوە داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكات كەهەرچی زووترە دیالۆگ و گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەت و خۆئامادەكردن بۆ رووبەروبونەوەی ئەگەرو پێشهاتەكانی ئەم قۆناغە هەستیارەی كوردستان و ناوچەكەی پێدا تێدەپەرێت..
لە كۆتاییدا كۆبونەوە جارێكی تر قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرزنرخاند لە دورخستنەوەی مەترسیەكانی تیرۆرو ئازادكردنی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێم و هیوای سەركەوتن و سەربەرزی بۆ گەلەكەمان خواست.
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
20-11-2016