
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی ئەمریكا دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی (دۆناڵد ترامپ) ی كاندیدی كۆمارییەكان دەكات.
بەڕێز .. كونسوڵخانەی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر
بروسكەی پیرۆزبایی
بەبۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی ووڵاتەكەتان و سەركەوتنی، لەڕێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی خۆمان بەگەلی ئەمریكای دۆست و سەرۆكی هەڵبژێردراو بەڕێز (دۆناڵد ترامپ) دەگەیەنین، هیوادارین ئیدارەی ئەمریكا لەخولی نوێیدا كاری جدی بكات بۆ بەرپاكردنی ئاشتی و ئارامی لەجیهاندا بەگشتی و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق و سوریاو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی.
هەر لەم بۆنەیەدا داواكارین پشتیوانییەكانی ووڵاتەكەتان بۆ پێشمەرگەو شەڕی تیرۆرو پارێزگاری كردن لەهەرێمی كوردستان و گەیشتن بەمافی چارەنووسی خۆی بەردەوام بێت.
جارێكی تر هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین
ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
9/11/2016
هەولێر