هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوە

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوە

 

ئەمرۆ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای ئەمینداریەت لە شاری هەولێر پێشوازی لە وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد و لە كۆبونەوەیەكدا هەردوولا چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێ‌ كرد.

دوای كۆبونەوەكە، دكتۆر هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و محمد حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەلی ئیسلامی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا.

دكتۆر هادی عەلی ڕایگەیاند كۆبونەوەكە كۆبونەوەیەكی سەركەوتو جدی و شەفافانە بووە كە بێ گومان تیشك خرایە سەر دۆخی سیاسی هەرێم و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو شەری موصل پرسی چاكسازی و دۆخی حكومرانی لەهەرێم وێرای قسەی زۆر لەسەر پرۆژەی هاوبەشی ئیسلامی و كاری هاوبەشی ئیسلامیەكان كە پرۆژەكە برەو دەدات بە بیری میانڕەوی و توندو تیژی و توندڕەوی رەت دەكاتەوە و بریاریشدراوە مانگانە لیژنەی هەماهەنگی كۆمەلی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆ ببنەوە دواتر كۆبونەوەكان بزوتنەویە ئیسلامیشی تێدا دەبێت و هەماهەنگی لەگەڵ ئەوانیش بەردەوام دەبێت .

دكتۆر هادی وتیشی پرۆژەكە دواتر ڕێكخراوە ئیسلامیەكان و كەسایەتیە ئیسلامیەكانیشی دێـتە ناوێ كە پرۆژەكەیان قبولە.

لەلای خۆشیەوە محمد حەكیم وتی كۆمەلی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی برەو بەپەیوەندیەكانیان دەدەن وە هیچ لایەن و كەسایەتیەكی ئیسلامیش بایكۆت ناكرێت قسەی پرۆژەكەی لەگەڵ دەكرێت و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەلی ئیسلامی بەجیاوازیەكانیانەوە رێز لەبۆچونی یەكتر دەگرن وە دواجار بەرەو هەنگاوی گەورە هەنگاو دەنین .