ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی لەشاری سلێمانی كردو تیایدا لەسەر پرسی یەك لیستی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بارودۆخی ناوچەكەو هەرێم گفتوگۆیان كردو یەكگرتووی ئیسلامیش لەگەڵ یەك لیستییە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 29-9-2019، شاندێكی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كردو دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، د.عومەر محەمەد بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەیە كێشە سیاسیەكان و كێشەناوخۆییەكانی هەرێم بەلاوە بنرێت و كورد بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەكان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بكات.
هەروەهاووتیشی: ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ یەك لیستین بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەر لەو كۆنفرانسیە ڕۆژنامەوانیەدا، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند: كۆبونەوەكەمان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی ئیجابی بوو، لەو كۆبوەنەوەیەدا گفتوگۆمان لەسەر كێشەكانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەكانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد.