×

تێبینی

There was a problem rendering your image gallery. Please make sure that the folder you are using in the Simple Image Gallery Pro plugin tags exists and contains valid image files. The plugin could not locate the folder: media/k2/galleries/2388

هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی كۆبوویەوە

شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی كۆبوویەوە

رۆژی دووشەممە بەرواری 23/9/2019 شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ بەڕێزان مامۆستا خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتوو و خاتوو كەژاڵ هادی و سەیدا بەهزاد زێباری و هیوا حامد ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو.
لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ پەرلەمانی كوردستان شاندەكەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو سەردانی بەڕێز د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و پرسەكانی یاسای چاكسازی و دەستوری هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێكرد.
دواتر شاندەكەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو سەردانی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان كرد و گفتوگۆیان لەسەر پرسە سیاسیەكان و پێگەی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان كرد.
هەر لە درێژەی سەدانەكاندا شاندەكەی ئەنجومەنی سیاسی بە سەرۆكایەتی مامۆستا خەلیل ئیبراهیم سەردانی مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستانی كرد و دواتر شانده‌كه‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووشیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
لە كۆی سەردانەكانی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو بۆ لای سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەسەر گەیشتن بە دەستورێكی تەوافوقی كرایەوە بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسی لە هەرێم و پاراستنی پێگەی ئایینی ئیسلام لە دەستوردا.
سەبارەت بە چاكسازی لە هەرێم شاندەكەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو تەئكیدیان لەسەر ئەنجامدانی چاكسازیەكی ریشەیی و راستەقینە كردوە، هەروەها باسی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد و رۆڵی پەرلەمانیان بەرز نرخاندن لە پاڵپشتیكردنی پرۆسەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەری كێشەكان بە دیالۆگ و گفتوگۆ .
دەربارەی رۆڵی پەرلەمان لە پرسە نیشتیمانی و چارەنووسازەكان شاندەكەی یەكگرتوو دوپاتیان كردەوە كە دەبێت پەرلەمانی كوردستان رۆڵ و شكۆی بەرز رابگیرێت و وەك مەرجەعی باڵای خەڵكی كوردستان سەیری بكرێت و رۆڵی راستەقینەی خۆیشی لە پرۆسەی یاسا دانان و چاودێری كردن بەتەواوی بگێڕێت ، هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر پاراستنی پێگەی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان و هاوكاری و هەماهەنگی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانی هەموو لایەك بێت و خزمەت بە سەرجەم توێژەكانی كوردستان بكات.


{gallery}2388{/gallery}