هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۱۹/۹/۸ بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و م. خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و م. فرهاد مەلا ساڵح کارگێری ئەنجومەنی جێ بەجێکردن و د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان و کەژاڵ هادی ئەندامی سەرکردایەتی و هەڵز بۆتانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو و شێرزاد مامە ئەندامی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێزان سێزای تێمێل هاوسەرۆکی هەدەپە و شاندێکی یاوەری پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکانی هەدەپە.

لە دانیشتنێکدا باس لە هەل و مەرجی سیاسی و رەوشی کورد کرا لە ناوچەکەداو پرسی کورد کارەکتەرێکی سەرەکیە بۆ سەقامگیری ناوچەکە .. بۆیە بە بەرقەرابوونی پرۆسەی ئاشتی بەتایبەت لە باکوری کوردستان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەرەو پێشەوە دەبات .. شۆڕشەکان و هەوڵ خەباتی کورد لە سەرجەم پارچەکان بە قۆناغبەندی جۆراجۆردا تێپەڕیوە و لە زۆرترین کات سودی لێ وەرگیرابێت پرەنسیپی گفتوگۆو بەرقەرابوونی پرۆسەی ئاشتی زامنی زیاتری دەستکەوتەکانی گەلی کوردی کردووە
لە تەوەرەیەکی تردا باس لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا.