هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

بەبۆنەی (18) ساڵەی دامەزراندنیانەوە، یەكگرتوو پیرۆزبایی لە كۆمەڵ دەكات

بەبۆنەی (18) ساڵەی دامەزراندنیانەوە، یەكگرتوو پیرۆزبایی لە كۆمەڵ دەكات

 

 

بەبۆنەی یادی (18) ساڵەی دامەزراندنیانەوە، ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات.

دەقی بروسكەنامەكە ...

بۆ/ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بە بۆنەی (18) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانەوە، بە ناوی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین، لە خوای گەورە دەخوازین هەمیشە لە سەركەوتن و بەرەوپێش چووندا بن.
خوازیارین كەپێكەوە هاوكاربین لەپرۆسەی چاكسازی و پێشخستنی پرۆژەی ئیسلامی و تەواوكردنی كاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەكان تاببینە هۆكاری گێڕانەوەی ئومێد بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ...

هەموو ساڵێكتان هەر خۆشی بێ .

ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2019