هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت داواكارین ئەم یادەتان هاندەربێـت بۆ خەبات و خزمەتی زیاتر و وێستگەیەك بێـت بۆ ئەوەی هەموو لایەكمان پێكەوە بە گیانێكی نیشتیمان پەروەرانە و بەرپرسیارانەوە روبەروی ئەو تحدیات و دۆخە هەستیارە ببینەوە كە روی كردۆتە ناوچەكە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:هەروەك هیوادارین كە ئاڵۆزیەكانی گۆرەپانی سیاسی كوردستان بە گفتۆگۆ لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیە بالاكانی گەلی كوردستان دا چارەسەربكرێت. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌:

بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

سڵاوێكی دۆستانە..

بە بۆنەی (44)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەركردایەتی و جەماوەری بەڕێزی یەكێتیەكەتان دەكەین...داواكارین ئەم یادەتان هاندەربێـت بۆ خەبات و خزمەتی زیاتر و وێستگەیەك بێـت بۆ ئەوەی هەموو لایەكمان پێكەوە بە گیانێكی نیشتیمان پەروەرانە و بەرپرسیارانەوە روبەروی ئەو تحدیات و دۆخە هەستیارە ببینەوە كە روی كردۆتە ناوچەكە و گەلەكەمانی پێدا تێیدەپەرێت , هەروەك هیوادارین كە ئاڵۆزیەكانی گۆرەپانی سیاسی كوردستان بە گفتۆگۆ لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیە بالاكانی گەلی كوردستان دا چارەسەربكرێت. 

لە كۆتاییدا.. وێڕای پیرۆزبایی یادەكەتان ,خوازیارین پەیوەندییەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باشتر و بەهێزتر بێت لەپێناو خزمەتكردنی گەل‌و نیشتمان.

 

هەر شادو سەركەوتوو بن

ئەنجومەنی سیاسی 

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

1/6/2019